;clmg
PLUS4
پێش ساڵێک

مەڵبەندی کەرکوکی کۆمەڵی دادگەری لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند: ئێمە لە مەڵبەندی کەرکوکی کۆمەڵی دادگەری بەشداری لەهیچ بۆنە و مەراسیمێکی نەتەوەیی بە حیزبی کراو ناکەین.

 

هۆکاری بەشدارینەکردنیشی دەخاتەڕوو و دەڵێت: رێگەیان بە یادی ڕۆژی پۆشاکی کوردی نەدا لە خوێندنگاکاندا، بۆ دەربڕینی یادی هەڵەبجە و ڕاپەڕین و نەورۆز دەبێت بە ئیزن و لە کاتێکی کورتی دیاریکراو بەبێ ئاڵای کوردستان یاد بکرێتەوە، هەردوو حیزبی دەسەڵاتیش بۆنە ویادەکان بە حیزبی دەکەن و لە دوو شوێنی جیاواز یادی دەکەنەوە.

 

کۆمەڵی دادگەری بە بەرپرسانی حکومەتی خۆجێی شاری کەرکوک دەڵێت : سیاسەتی پەراوێزخستن بۆ هیچ کەس ولایەنێک نەچوە و ناچێتە سەر و خزمەت بە برایەتی پێکهاتەکان ناکات و نائارامی دروست دەکات .

 

لەبەیاننامەکەدا وەک ئاماژە بە یەکێتی و پارتی دەڵێت: ماوەی ۳۲ ساڵی حوکمڕانیتان حیزبیانە هەڵس وکەوتتان کرد بۆ بەرژەوەندی تەسکی حیزبایەتی هەوڵتاندا و بەرژەوەندی گشتیتان کردە قوربانی داهات و،پلەو پۆست و گەندەڵیتان کرد و ئەم ڕۆژەتان هێنایە ئاراوە .