شيرزادد
PLUS4
پێش ساڵێک

ئاگاداری بەڕێزان بەڕێوبەرانی قوتابخانە و باخچەکانی منداڵانی سەربە خوێندنی کوردی دەکەینەوە ، کە نابێت بەهیچ شێوەیەک دەوامی فەرمی خۆتان لە قوتابخانە و باخچەکانتان جێبهێڵن و بڕۆن سەردانی هەر قوتابخانە و باخچەیەکی تر بکەن بۆ بەشداربوون و ئامادەبوون وەکو مێوان لە مەراسیمی چالاکی هونەری هەر قوتابخانە و باخچەیەکی تر ..

 

کاری بەڕێوبەری ئەرکە و بەرپرسیارێتیە ، ئنجا لەنێو قوتابخانە بێت یاخود باخچەی منداڵان ، وە بەرێوبەری قوتابخانە بەرپرسیارە لە مامەڵەکردنی تەندروست و بەپەلە لەگەڵ هەر کێشە و پێشهاتێک کە لە قوتابخانە و باخچە ڕووئەدات وە پێویستە لەسەری کە بڕیاری ئیداری لەسەری بدات ، ئیتر چۆن دەبێت بەڕێز بەڕێوبەری قوتابخانە یاخود باخچە ڕێ بەخۆی بدات کە دەوامی فەرمی خۆی بەجێبهێڵێت بۆکارێکی ئاوها لاوەکی ..

 

بەڵێ دەکرێت هەر بەڕێوبەرێک بەشداری بۆنەی هەر باخچە و قوتابخانەیەکی تر بکات ئەگەر ئەو مەراسیمە لەدوای دەوامی فەری قوتابخانەکەی خۆی بوو ..

 

ئەم ئاگاداریە پێویستە وەک خۆی جێبەجێبکرێت وە کاری پێبکرێت وە هەر بەڕێوبەرێک سەرپێچی ئەم بڕیارە بکات بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان ڕێ و شوێنی یاسایی لەبەرامبەری دەگرینەبەر ..

 

لەگەڵ ڕێزدا ...

 

شێرزاد ڕەشید کاکە

بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی