PLUS4
پێش ساڵێک
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوو شوانی رفێندراوی کورد بەرانبەر بڕێکی زۆر پارە ئازادکران کە ماوەی دوو مانگە لەلایەن داعشەوە رفێندرابون.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە plus4ی راگەیاند: هەردوو شوانە کوردەکەی سنوری خورماتوو گەیشتوونەتە نێو ماڵ و کەسوکاریان و لەدەستی داعش دەرچونە.
وتیشی، داعش بۆ ئازادکردنیان بڕی 50 هەزار دۆلاریان وەرگرتووە کە بەرانبەر یەکێکیان 12 هەزارو 500 دۆلار و ئەوەی دیکەش 37 هەزارو 500 دۆلار وەرگیراوە.