مينا
PLUS4
پێش ساڵێک

مینا ئاکۆ، قوتابی پۆلی دووەمی بنەڕەتییە لە سەرای سوبحان ئاغای قەزای سەیدسادق، بەهۆی ئەوەی شەو زوو خەوتوون ئاگادار نەبوە ئەمڕۆ لەناوچەکەیان پشووە.

 

بەیانی ئەمڕۆ جلی کوردی دەپۆشێت و بەمەنجەڵێک دۆڵمەوە لەگەڵ باوکی دەچێتە قوتابخانە بەڵام دەبینن دەرگا داخراوەو پشووە.

 

مینا، پێداگری دەکات دەبێت مەنجەڵە دۆڵمەکە پێشکەش بە مامۆستاکەی بکات، هەر بۆیە لەگەڵ باوکی بەڕێدەکەون بۆ لای مامۆستا شاخەوان و لە دوکانەکەی دەیبینن.

 

مامۆستا شاخەوان و هاوسەری پێکەوە مامۆستان لە قوتابخانەکە و لەگەڵ باوکی مینادا کەس و کاری یەکترین.

 

- زانیارییەکان لە ماڵپەڕو کەناڵەکانی سنوری سلێمانی وەرگیراون