اجتماع امني
Plus4
berî 1 saet

خۆتان بۆ دوای 30 ئەیلول ئامادەبکەن 


عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان سەرۆکایەتی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی کرد.

لە کۆبونەوەکەدا روداوەکانی ناوچەکە و گرنگی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق تاوتوێکراوە.

هاوکات زەیدی گرنگی پەتەوترکردنی سەروەری یاسا و چەسپاندنی زیاتری ئۆقرەیی ئابوری و کۆمەڵایەتی خستەڕوو کە ئەمەش متمانەی هاوڵاتیان بە دەزگا فەرمییەکان پتەوتردەکات.

ئەوەشی دووپاتکردەوە ، کۆتایی هاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە رۆژی 30 ئەیلولی داهاتوو بڕیاری کۆتاییەوەو پاشگەزبونەوەی بۆ نییە.

تەئکیدیشی لە جێبەجێکردنی پلانە ئەمینییەکان لەبەرزترین ئاستدا و پشتیوانیکردنی ئاسایش و ئۆقرەیی ناوخۆیی کردەوە .