PLUS4
پێش ساڵێک
كەمێك پێش ئێستا نزیك مزكەوتی سەحابە لەقەزای داقوقی شاری كەركوك، تەقە لە فەرمانبەرێكی كارەبا كرا و بەبرینداری گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
پەیامنێری پڵەس4 رایگەیاند: فەرمانبەرەكە ناوی ( عیماد ئەحمەد عەباس ) و ئەندازیاری كارەبای داقوقە، دوو فیشەك بەر هەردوو قاچی كەوتوون و بەبرینداری گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەزاكە.
وتیشی، ئەوانەی تەقەیان لێیكردووە چوار كەسی نەناسراو بونە و بەدەمانچە تاوانەكەیان ئەنجامدراوە، دواتر بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری كەیا سۆرینتۆی سپی بێ ژمارە هەڵاتوون.
بریندارەكە كوڕی دادوەر ئەحمەد بەیاتییە كە ساڵی 2014 لەلایەن چەكدارانی داعشەوە لەنزیك ناحیەی سلێمانی بەگ لەسەر رێگەی كەركوك - بەغدا كوژرا.