
PLUS4
پێش ٢ ساڵ
عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گشتی كەشناسی وبومەلەرزەزانی عێراق بەئاژانسی فەرمی راگەیاند: عێراق لەسەر هێڵی بومەلەرزەی زاكرۆسە و كەوتووەتە نێوان توركیا و ئێرانەوە.
وتیشی، تۆڕی دەستنیشانكردنی ئەو ناوچانەی كاریگەری بومەلەرزەیان دەكەوێتە سەر دیاریكردووە كە چەمچەماڵ و كەلار لەپارێزگای سلێمانی وخانەقین و جەلەولا لەدیالە و عەلی غەربی لەعیمارە و بەدرەیش لەكوت، هەروەك ناوچەكانی رۆژئاوا لەئەنبار و بەشێك لەباكوری موسڵ.
بەوتەی ئەو بەرپرسەی كەشناسی عێراق، لەدوای بومەلەرزە گەورەكەی توركیا تاوەكو ئێستا 7 هەزار جار لەرینەوەی زەوی رویداوە، بەدوریشی زانی هیچ كەسێك بتوانێت پێشبینی رودانی بومەلەرزە بكات.