سجن
PLUS4
پێش ساڵێک

شەوی رابردوو ژمارەیەک نەوجەوان لە گرتووخانەی چاکسازیی ژنان و نەوجەوانانی هەولێر، هەوڵی هەڵاتنیان دا و جگە لە یەکێکیان سەرجەمیان دەستگیر کرانەوە.

 

 
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كەناڵی رووداو خستوێتێ ڕوو، شەوی رابردوو شەش بەندکراوی نەوجەوان لە گرتووخانەی چاکسازیی ژنان و نەوجەوانان هەوڵی هەڵاتنیان داوە، چوار لەو نەوجەوانانە لە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو نەبوون، دووانەکەی دیکەش چوونەتە دەرەوەی زیندانەکە، یەکێکیان دەستگیر کراوەتەوە و هێزە ئەمنییەکان بەدوای ئەوی دیکەدا دەگەڕێن.
 
ئەو بەندیخانەیە سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییە. وەزارەتەکە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ زانینی چۆنێتی ئەو هەوڵی هەڵاتنەی زیندانیان پێکهێناوە.