علي كاكةيى
PLUS4
پێش ساڵێک

عەلی نازم کاکەیی، یەکێک لەو گەنجە کوردانەی داقوق بوو کە پێنج ساڵ پێش ئێستا بە ماددەی 4ی تیرۆر سزادرا، ئەمڕۆ یەکشەممە ئازادکرا.

 

دوای 16ئۆکتۆبەری 2017، عەلی نازم، لەگەڵ شەش گەنجی دیکەی کورد بە تۆمەتی ئەنجامدانی ژمارەیەک تەقینەوە لەقەزاکە دەستگیرکران و لەژێر ئەشکەنجەو هەڕەشەدا پێنج کەسیان ناچار بە دانپێدانان کران و دادگا سزای حەوت ساڵ زیندانی بۆ دەرکردن.

 

ناوبراو دوو ساڵ ماوەی سزاکەی ماوە بەڵام بە مەرجی جەزائی ئازادکراوە.