PLUS4
پێش ساڵێک
تەڵال مەحمود بەڕێوەبەری خۆراكی كەركوك لەمیانی بەشداری لەبەدواداچونێكی plus4 رایگەیاند: ئەو فەرمانبەرانەی پێشتر بەهۆی بەرزی موچەكانیان كە ملیۆن و 500 هەزار بوە بەشە خۆراكی مانگانەیان بڕدراوە دەتوانن سەردانی فەرمانگەكە بكەن و مامەڵەی هەڵگری كۆت و بەند لەسەر فۆڕمەكانیان بكەن چونكە بڕیارەكە بۆ موچەی دوو ملیۆن دینار گۆڕدراوە.
وتیشی، ئەو كەس و خێزانانەی چونەتە دەرەوەی وەڵات لەرێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە ئاگاداردەكرێینەوە و بەشە خۆراكیان دەبڕدرێت، ئەگەر پێشوەخت فەرمانگەكە لەچونە دەرەوەی ئاگادارنەكرابێتەوە چگە لەو رێوشوێنە پێبژاردنیش دەكرێن.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی خۆراكی كەركوك ئەوەشی خستەڕوو كە داتای ئەو كەسانەی موچەی چاودێری كۆمەڵایەتیان هەیە گەیشتووەتە فەرمانگەكەیان كە زیاتر لە 150 هەزار كەسن تاوەكو پێنج ماددەی خۆراكیان بێ بەرانبەر پێبدەن كە بریتین لە ( ئارد، شەكەر، زەیت، شیر و چای ).
لەبارەی دەرهێنانی فۆڕمی نوێشەوە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد لەئێستادا دەرهێنانی فۆڕم راگیراوە تاوەكو فۆڕمی ئەلیكترۆنی رادەگەیەنرێت كە تۆماركردنی فۆڕمەكە بەئەلیكترۆنی دەبێت.
وتیشی، لەئێستادا وەزارەتی بازرگانی و پلاندانان سەرقاڵی دانانی تاوەر و سیستمی وزەی خۆرن لەهەموو شارەكان تاوەكو 24 كاتژمێر كاربكات.