الكلية العسكرية
PLUS4
پێش ساڵێک

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی بەرگری عێراق ناوی 905 کەسی بڵاوکردەوە کە فۆڕمیان پڕکردووەتەوە بۆ بەشداری لە خولی 113ی کۆلێژی ئەفسەری.

بەپێی بەدواداچون و وردبینییەکی plus4 بۆ لیستی ناوەکان، دەرکەوتووە 168 کەسیان لەکەرکوکەوە فۆڕمیان پڕکردووەتەوە.

بەپێی بەدواداچونەکە، لەو ژمارەیە 149 عەرەبن، 12 کورد و 7 تورکمانی تێدایە، لەنێو عەرەبەکانیشدا زۆرینە لەهۆزی جبورن کە ئێستا باڵادەستی پارێزگاکەن.

وەزارەتی بەرگری داوا دەکات لەسبەیەوە تا 5ی مانگی داهاتوو بەپێی خشتەیەک کە دیاریکراوە، هەموو ئەوانەی ناویان هاتوونەتەوە سەردانی سەربازگەی رۆستەمییە بکەن بەمەبەستی پشکنینی پزیشکی.