PLUS4
پێش ساڵێک
پاش تۆمار کردنی دەیان سکاڵا دژی خراپی کوالێتی پڕۆژەی قیرتاوکردن وفراوانکردنی شەقامی سەرەکی کەرکوک- هەولێر کەلەچوارچێوەی پلانی پارێزگا بۆ ساڵی ٢٠٢١ بووە، ئیدارەی کەرکوک بەڵێنی سزادانی ئەو کەسانە دەدات کەلە پڕۆژەکان کەمتەرخەمبوونە.
دوای تێپەڕبونی ماوەیەکی کەم بەسەر جێبەجێ کردنی بەشێک لەپڕۆژەکان، بەهۆی خراپی کوالێتیانەوە زیان وهەڵتەکاندن ودروست بوونی تاسە لەبەشێک لەو شەقامانە دروست بوون.
ئیدارەی کەرکوک لەبڵاوکراوەیەکیدا جەختی لەوە کردۆتەوە لەنزیکەوە ئاگادارن وسکاڵاکانیان پێ گەشتووە.
ڕێکاری توند دەگیرێتە بەرو پڕۆژەکان سەرلەنوێ دوبارە دەکرێنەوە،بەڵام تێچوەکەی لەسەر ئەستۆی کۆمپانیای جێبەجێکار دەبێت.