PLUS4
پێش ساڵێک
لەبەیانی ئەمڕۆوە هێرشی هێزە عێراقییەکان بۆ شاخی قەرەچوغ دەستیپێکردووە و هێزە خۆبەخشەکەی یەکێتی لەناوچەکە بەشدارن و تائێستا بەردەوامە.
غازی فەیسەڵ فەرماندەی هێزەکەی یەکێتی رایگەیاند: هێزێکی دژەتیرۆری عێراق و فرقەی 14 ی سوپای عێراق و بە پشتیوانی هاوپەیمانان و فڕۆکەی شەڕکەر لەبەرامبەر هەردوو گوندی قەڵاتە سۆران و عەلیەڕەش سەر بە قەزای مەخمور هێرشیان کردووەتە سەر دوو مۆڵگەکانی داعش لەشاخی قەرەچوغ تا ئێستا هێزەکان لەپێشڕەویدان.
وتیشی، هێزەکەی یەکێتی بەشدارە لە ئۆپراسیۆنەکە و لەسەر داوا و پێشنیازی ئەوانیش بوە.