plus4
پێش ٢ ساڵ
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: ئەو بەنزینەی وەزارەت بۆ پارێزگاکانی دەنێرێت، لیتری نۆرماڵ ٤٥٠ دینار و موحسەن ٦٥٠ دینارە، دزەی پێکراوە و فرۆشراوە بە هەرێمی کوردستان کە لیترێک بەنزین لە هەرێم ١٠٠٠ بۆ ١٤٠٠ دینارە"
وتەبێژەکەی وەزارەتی نەوت داوای لە هێزە ئەمنییەکان کرد چاودێربن و لێکۆڵینەوە لەو دزییە بکەن و ڕێگەنەدەن پشکی بەنزینی پارێزگاکان بەقاچاخ ببرێتە هەرێمی کوردستان و لەوێ بە نرخی گران بە خەڵک بفرۆشرێتەوە .