PLUS4
پێش ساڵێک
وەزارەتی دەرەوەی توركیا دژی نوسراوێكی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەبارەت بە بەكارهێنانی هەردوو زمانی عەرەبی و كوردی لەنوسراوە فەرمییەكاندا هاتەدەنگ. و بەبێشێلكاریی مافە بنەڕەتییەكانی توركمانی وەسف دەكات.
فەرمانگەی كاروباری ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەكان نوسراوێكی ئاراستەی پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك كردووە و لەخاڵی پێنجەمدا جەختدەكاتەوە، لەنوسراوە فەرمییەكاندا هەردوو زمانی عەرەبی و كوردی بەكاربهێنرێت.
نوسراوەكە حكومەتی توركیای توڕەكردووە و بەپێی نوسراوێك كە رۆژنامەی دەیلی سەباح بڵاویكردووەتەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وەڵاتە پێی وایە ئەو هەنگاوانەی مافی پێشێل دەكات زیان بەهەوڵەكان دەگەیەنێت كە لەپێناو پێكەوەژیانی كەلتوری نراوە، داواشی لەدەسەڵاتدارانی عێراق كرد بە بڕیارەكەیاندا بچنەوە.