المجلس العربي
PLUS4
پێش ساڵێک

 ئەنجومەنی عەرەبی لەبەیاننامەیەکدا رایدەگەیەنێت، دژی رادەستکردنەوەی بارەگای ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوکین بە پارتی لەپێناو پاراستنی هەیبەتی هێزە ئەمنییەکان.

دەشڵێت، پارتی تاوەکو 16-10-2017 کاری نایاسایی لەو بارەگایە کردووە، هێزەکانی فیدراڵ تەرمی نەناسراویان لەو بارەگایەدا دۆزیوەتەوە کە پێمان وایە ئەو هاوڵاتییە عەرەبانەن کە بێسەروشوێن بونە.

ئەنجومەنی عەرەبی دەڵێت: بارەگاکە لەسەر زەوی زیادەڕۆ دروستکراوە کە خاوەندارێتێکەی دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی نەوت، و هێزەکانی فیدراڵ نۆژەنیانکردووەتەوەو پارێزگا پارەکەی خەرچکردووە.

لەبەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە پارتی دەتوانێت باوەڕ بە عێراقێتی کەرکوک بهێنێت و دواتر  بگەڕێتەوە ئەو بارەگا حکومییەی بۆیان دیاریکراوە.