PLUS4
پێش ساڵێک
بکوژی کارمەندەکەی حەشدی عەشایەری ئاشکرابوو کە (رۆژی 22ی ئەم مانگە) لەنزیک بازاڕی گەورەی کەرکوک کوژرا.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند: کامێرەکانی چاودێری هاوکارێکی باش بون بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی ئەو فیشەکەی بەر کارمەندەکە کەوتووە و دەرکەوتووە لەلایەن یەکێک لەهاوڕێکانی خۆیەوە بە هەڵە کوژراوە.
وتیشی، قوربانییەکە لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەیدا بوە، کۆمەڵێک مناڵ یاری ئاگرینیان لەو شوێنەدا تەقاندووە، ئەوانیش شڵەژاون.. و کەوتوونەتە تەقەکردن.
بەوتەی سەرچاوەکەی پۆلیس، یەکێکیان بە هەڵە فیشەک لەدەستی دەرچووەو بەر هاوڕێکەی کەوتووە و گیانی لەدەستداوە.. کاتێکیش پۆلیسی فریاکەوتن بەرەو رویان رۆشتوون ئەوان لەتەقەکردن بەردەوام بونە و فیشەکێک بەر کارمەندێکی پۆلیس کەوتووەو بریندارە.
ئەمە لەکاتێکدایە لە پرسەنامەی میحوەری باکوری حەشدی شەعبی کە دوێنێ بەناوی ئەبو رەزا نەجار بڵاوکراوەتەوە، کوشتنی چەکدارەکەی حەشد بە تیرۆر ناوبراوە.