شيرزاد رشيد
PLUS4
پێش ساڵێک

شێرزاد رەشید کاکە بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لەپەروەردەی کەرکوک لەفەیسبوکەوە، کارگێڕیی هەموو قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی ئاگادارکردەوە کە هەموو جۆرە گەشتێک بۆ قوتابیان و خوێندکاران بۆ دەرەوەی شاری کەرکوک قەدەغەیە و ڕێپێدراو نیە ، بە پێچەوانەوە ڕێ و شوێنی یاسایی توند لە بەرامبەر کارگێڕی ئەو قوتابخانانە دەگرینەبەر کە سەرپێچی ئەم ڕێنماییە بکەن.

 

داوایش دەکات لە داهاتوودا هیچ داواکاریەکمان پێشکەش مەکەن بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی بۆ ئەنجامدانی گەشت بۆ قوتابیەکانتان ..

 

بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی، دایک و باوکانی قوتابی و خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە، نەهێڵن هیچ گروپ و ڕێکخراوێک گەشت سازبدەن بۆ مناڵەکانیان لە دەروەی قوتابخانە یاخود لە ڕۆژانی هەینی و شەمموان کە ڕۆژانی پشووی قوتابخانەیە ، چونکە خوانەخواستە هەر ڕووداو و کارەساتێکی نەخوازراو ڕووبدات ئێمە وەکو پەروەردەی خوێندنی کوردی لێی بەرپرسیارنین.