انتخابات
PLUS4
پێش ساڵێک

1. خانەنشینان پارچە زەویان پێ دەدرێت..

 

2. خەرج کردنی پاداشتێک بەبڕی 500 هەزار دينار بۆ فەرمانبەر لەکۆتا ڕۆژی دەوامی وخانەنشین بوونی..

 

3. چی دیکە ئەو پاداشتەی لەدوای تەواوبونی خزمەتەکەی پێی دەدرێت لەوادەی دواناکەوێت وخەرج کردنی لەگەڵ وەرگرتنی یەکەم موچەی خانەنشینی بۆ ئەو مەبەستەش حکومەت پارەی پێویست دابین دەکات...

 

٤- بۆ هەر خانەنشینێک (25 %) داشکاندن دەکرێت لەکاتی گەشت کردنی لەچوارچێوەی هێڵی فڕۆکەوانی عێڕاقی بۆ تەنها جارێک لەماوەی ساڵێکدا..

 

٥- خانەنشینان لەپێشینە دەبن بۆ وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشی وخەرج کردنی تێچووەکەی لەلایەن حکومەتەوە لەدەرەوەی وڵات.

 

٦- شەش مانگ پێش خانەنشین بونی فەرمانبەرێک دەست دەکرێت بە جێبەجێ کردنی ڕێکارەکان بۆی وخەرج کردنی موچەو شایستەکانی لەکات وساتی خۆیدا.

 

٧- ئامادە کردنی زانیاریەکانی تایبەت بەدەرکردنی ناسنامەی خانەنشینبوون پێش مانگێک لەخانەنشین بوونی فەرمانبەر وڕادەست کردنی بەبێ دواکەوتن.