plus4
پێش ٢ ساڵ
خاتوو مادلین ئۆلبرایت یەکەم ژنە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەتەمەنی 84 ساڵیدا بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دواییکرد.
مادلین ئۆلبرایت ئەندازیاری رێککەوتنەوەی واشنتۆن بوو ساڵی 1998 بۆ نێوەندگیری نێوان یەکێتی و پارتی بۆ راگرتنی شەڕی برا کوژی.
ئۆلبرایت ساڵی 1997 کاتێک نوێنەری ئەمریکا بوو لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبوەوە، لۆگۆیەکی لەسەر شێوەی مار لە یەخەی چاکەتەکەی دابوو، هەر بۆیە ئەو کات سەدام بە مار وەسفی کرد.
لە ساڵی 1999یش لەکۆبونەوەی لەگەڵ یاسر عەرەفات، لۆگۆیەکی هەنگی لە یەخەی دابوو، هەر بۆیە چاودێرانی سیاسی بە ژنی دەمبوسەکە وەسفیان دەکرد کە لەرێگەی دەمبوسەکانێوە دەیویست پەیامەکانی بگەیەنێت کە گوزارشتیان لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دەکرد.
ساڵی 2000 بۆ یەکەم جار فلادیمێر پۆتین سەرۆکی روسیا بە بیل کلینتۆنی هاوتا ئەمریکیەکەی وت، دەتوانم خوێندنەوە بۆ دەمبوسەکانی ئۆلبێرت بکەم.
چونکە لەیەکێک لە دانوستانەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی روسیا، دەمبوسەی لەشێوەی ژەهر بووە، پێی وتوون " دەتووانین موشەکێک بەقەبارەی لۆگۆکەی یەخەم دروستبکەین باشتر وایە رێکبکەوین ."
چونکە لەیەکێک لە دانوستانەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی روسیا، دەمبوسەی لەشێوەی ژەهر بووە، پێی وتوون " دەتووانین موشەکێک بەقەبارەی لۆگۆکەی یەخەم دروستبکەین باشتر وایە رێکبکەوین ."