PLUS4
پێش ساڵێک
مەکتەبی رێکخستنی کەرکوک - گەرمیانی پارتی لەوەڵامی بەیاننامەکەی " مەجلس عەرەبی "دا دەڵێت: هەموو پێکهاتەکانی کەرکوک دڵنیا دەکەینەوە حزبەکەمان دەگەڕێتەوە کەرکوک و بارەگاکانی دەکاتەوە، هەموو خەڵکی شارەکەش لەگەڵیدا دەوەستێت.
لەبەیاننامەکەدا هاتووە، لەقورسترین دۆخدا شارەکەمان لەداعش پاراست، ناوچانمان لەدەستی گروپە تیرۆرستییەکان رزگارکرد هەر بۆیە خەڵکی کەرکوک رێگا نادەن کەس سەقامگیری شارەکەیان تێکبدات.
پێشتر مەجلس عەرەبی هۆشداری دابوو لەئەگەری رادەستکردنی بارەگای ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی شۆراو بەو حزبە.