banki nawandi
PLUS4
پێش ساڵێک

بانکی ناوەندیی عێراق بەشی دووەمی رێکارەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار راگەیاند

 

 

- رێکخستنی پارەدارکردنی بازرگانیی دەرەکی لەگەڵ چین بەشێوەیەکی راستەوخۆ، بە بەکارهێنانی دراوی یوانی چینی.

 

- ئەو بەڵگەنامانەی داوا دەکرێن بۆ حەواڵەکردنی پارە بۆ دەرەوە برییتی دەبن لە لیستی بازرگانی (پسوولە)، یان بەڵگەنامەی بانکی، بەو مەرجەی بریکارەکە دواتر بەڵگەنامەی پێویست پێشکەش بە بانک بکات کە کاڵاکەی هێناوەتە نێو عێراق.

 

- ئاسانکاری بۆ بریکارەکانی کۆمپانیاکانی ناردنی پارە دەکرێت وەکو (وێستێرن یونیون و مۆنیگرام)، لە یەکێک لە بانکەکانی عێراق.

 

- رێگە دەدرێتە هەر هاوڵاتییەکی عێراقی لە مانگێکدا بڕی 7500 دۆلار وەکو زۆرترین بڕ لە رێگەی کۆمپانیاکانی حەواڵەکردنەوە، حەواڵە بکات، ئەوەش بە نرخی 1320 دینار بۆ هەر دۆلارێک. بانکی ناوەندی لای خۆیەوە دۆلار بەو نرخە بەو کۆمپانیایانە دەفرۆشێت. بۆ ئەو مەبەستەش بانکی ناوەندی لیستی بریکارە باوەڕپێکراوەکان بڵاودەکاتەوە.

 

- شوێنەکانی فرۆشتنی دۆلار لە شارەکاندا زیاد دەکەن و هەوڵ دەدەن لە زۆرترین شارەکاندا هەبێت.