plus4
پێش ٢ ساڵ
سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: لەسەر تاوانی كوشتنی كارمەندێكی ئاسایش لەچەمچەماڵ، فەرمانی دەستگیركردن بۆ عەبدوڵای كوێخا موبارەك و شەش كەسی نزیكی دەرچووە كە بریتین لە (دوو كوڕی دوو برای و دوو ئامۆزای).
وتیشی، عەبدوڵای كوێخا موبارەك و كەسوكارەكەی كە تۆمەتبارن بەكوشتنی كارمەندەكەی ئاسایش، چەمچەماڵیان بەرەو شوێنێكی نادیار بەجێهێشتووە.