ruj
plus4
پێش ٢ ساڵ

غه‌یاس سورچی لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی رایگەیاند: پارتی دیموكراتی كوردستان دوو بۆ سێ لیوای بەناوی فەرماندەیی جەزیرە لەكوردو عەرەب پێكهێناوە.

 

وتیشی، پێشتر پارتی هەزارانی كەسی رۆژئاوای كوردستان كە لەكەمپەكانی هەرێم بون، بەناوی هێزی رۆژەوە دامەزراند و موچەكانشیان لەپێشمەگە زیاترە و خراونەتە سەر هێزەكانی زێرەڤانی كە موچەیان لەسەر وەزارەتی ناوخۆیە.

 

ئەو لێپرسراوەی یەكێتی ئامانج لەدروستكردنی ئەو هێزە دەخاتەڕوو كە بۆ دروستكردنی پشێوی و زیادكردنی ژمارەی دەنگەكانی پارتییە لەهەڵبژاردن.

 

سورچی ئەوەش دەخاتەڕوو كە هێزەكان بۆ هەرێم بونەتە مایەی كێشە، یەكەم پێچەوانەی دەستوری عێراق كە خەڵكانێكی بیانی دابمەزرێنیت، دووەمیش بەشداریكردنی ئەو هێزە بوو لەشەڕی لیبیادا.