كركوكك
PLUS4
پێش ساڵێک

دیلان غەفور ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداری لە هەڵگیرسانی شەڕی ئەهلی دەدات بەهۆی ئەو سیاسەتە تاكڕەوانەیەی پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك جێبەجێی دەكات.

 

دەشڵێت: راكان جبوری لەرۆژی دەسبەكاربونی وەك پارێزگار، بەشێوەیەكی تاكڕەوانە دەسەڵات بەرێوەدەبات و هەموو پێكهاتەكانی دیكەی فەرامۆش كردووە و هیچ بایەخێك بە تایبەتمەندی كەركوك نادات لەروی دابەشكردنی پۆستەكانەوە.

 

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، یەكەم جارە لەمێژودا بەو شێوەیەی ئێستا كوردو توركمان لەسەرچاوەی بڕیاردان دووربخرێنەوە، لەكاتێكدا كورد لەپێناو پێكەوەژیان و پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتی قوربانی زۆریدا و ئێستاش تەنها داوای شایستە یاسایی و دەستورییەكانی خۆی دەكات.