داعش
PLUS4
پێش ساڵێک

لە ئۆپراسیۆنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی وادی شای باشوری رۆژئاوای قەزای داقوق، چوار تیرۆرست کوژران و تەرمەکانیان کەوتنە دەستی هێزەکانی لیوای 45 و دژەتیرۆری عێراق.

 

بەپێی زانیارییەکانی plus4 کە لەسەرچاوە تایبەتەکانێوە زانیوێتی، یەکێک لەکوژراوەکان بەرپرسی سەربازی سنوری قەزای دووبزی رۆژئاوای کەرکوکە بەناوی ( ئەرکان عەزەدین جانی ) کە بە ( ابو هاشم ) ناسراوە.

 

دووانیان خەڵکی قەزای حەویجەن و یەکێکیان خەڵکی گوندی تەهارەی قەزای داقوقە.

 

بەپێی زانیارییەکان، تا ئێستا ئۆپراسیۆنەکە بەردەوامە و فرۆکەی جەنگیش تێیدا بەشدارە.