مجلس وزراء
PLUS4
پێش ساڵێک

بەناوی پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بۆ ماوەی چوار ساڵ بەرێژەی 65% باج بخاتە سەر كۆمەڵێك مەواد كە بریتین لە  ( بۆیاغ، شامپۆی جل شوشتن، بۆنی جلوبەرگ و زەوی، لەگەڵ پاككەرەوەی گشتی و قاپ شوشتن ) 

 

 

هەروەك باجی بەرێژەی 100% خستە سەر جگەرە، بەرێژەی 200%ی خستە سەر خواردنەوە كحولییەكان، بۆ بەرهەمی بۆڕی پلاستیكی و هاوپێچەكانیشی بەرێژەی 20% باجی خرایە سەر.
 

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا دوای 120 رۆژی تر، بڕیارەكە دەچێتە چوارچێوەی جێبەجێكردنەوە.