حميد هايس
PLUS4
پێش ساڵێک

حەمید هاییس سەركردەی پێشوی سەحوەی عێراق و كەسایەتیی عەشایەری پارێزگای ئەنبار لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: هەموو خەڵكی ئەنبار لەروی ئاینەوە توندڕەو پابەند نیمان، ئەوانەی باوەڕشیان بە ئاین هەیە كەمن.

 

وتیشی، من ئەوەندەی باوەڕم بە ماركس هەیە باوەڕم بە هیچ ئاین و كەسایەتییەكی تر نییە.

 

بەوتەی ئەو كەسایەتییە عەشایەرە، ئەنبار شارێكی مەدەنی و میانڕەوە.. تەنها نیوەی خەڵكی فەلوجە حەزیان بە دیندارییە ئەگینا خەڵكی پارێزگاكە تەربەكچی و مەشروب خۆرن.

 

حەمید هاییس ئاماژەی بەوەدا، لەرومادی یانەی شاوانە و باڕ كراوەتەوە.