hamdiya
PLUS4
پێش ساڵێک

حەمدیە جاف، بەرپرسی پێشووی بانکی بازرگانی عێراق کە بەهۆی گەندەڵییەکانییەوە بە شاژنی گەندەڵیی عێراق ناوی دەرکردووە، لە ئیمارات دەستگیر کرا، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ ئەو وڵاتە.

 

دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشكرایکردووە، حەمدیە جاف لەسەر كۆمەڵێك دۆسیەی گەندەڵی كارگێڕی و دارایی لەلایەن دادگاوە حوكم دراوە، بەڵام بۆ وڵاتی ئیمارات هەڵهاتبوو، ئەمڕۆ دەستگیركراوە.

 

ئاماژەی بەوەشداوە كە دەستەكەیان، پێشتر چەند دۆسیەیەكی گەڕاندنەوەی لەدژی حەمدیە جاف رێكخستبوو كە ژمارەیان 17 دۆسیە بووەو پێشكەشی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی كردوون بۆ ئەوەی بنێردرێن بۆ ئیمارات بەمەبەستی رادەستكردنەوەی حەمدیە جاف بەڕێگەی دیپلۆسی.

 

بەپێی قسەی دەستەی نەزاهە، حەمدیە جاف لەو كاتەی كە بەڕێوەبەری گشتی بانكی بازرگانی عێراقی بووە، بەبڕی یەك ملیار و 116 ملیۆن و 24 هەزار و 788 دۆلاری ئەمریكی و 90 ملیارو 786 ملیۆن و 20 هەزارو 500 دیناری عێراقی، زیانی بە دارایی گشتی عێراق گەیاندووە.