PLUS4
پێش ساڵێک
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، نوێنەری پێکهاتەکانی داقوق بەئامادەبونی نوێنەری پارێزگاری کەرکوک لەماڵی شێخ عەزەدین تاڵەبانی لەگوندی یەنگیجە کۆبونەوە.
لەو بارەیەوە ئیدریس حاجی عادل جێگری مەڵبەندی داقوقی یەکێتی بە plus4ی راگەیاند: لەکۆبونەوەکەدا کێشەی پۆستی قایمقام تاوتوێکراوە، کورد و تورکمان تەئکیدمان کردووەتەوە پێویستە بە هەماهەنگی و تەوافق ئەو پۆستە یەکلابکرێتەوە وبەهیچ شێوەیەکیش بڕیاری سەپێندراو قبوڵ ناکەین
وتیشی، وەک کورد سورین لەسەر وەرگرتنی پشکی خۆمان چونکە لەکۆی چوار قایمقامییەت هیچیان لای کورد نییە.
ئەو بەرپرسەی یەکێتی ئاشکرایکرد کە کۆبونەوەکان درێژەی دەبێت و رۆژی شەممە کۆبونەوەی دووەم دەکرێت.