PLUS4
پێش ساڵێک
هاووڵاتیانی شاری کەرکوکی
خۆشەویشت
خەڵکی خۆڕاگری شارۆچکەی داقوق
ئاشکرایە کۆمەڵانی خەڵکی عێراق بەهەموو پێکهاتەی نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبیەوە لەماوەی ساڵانی حوکمی دکتاتۆرییەتی بەعسی گۆربەگۆر ڕوو بەڕووی نەهامەتی و چەندین سیاسەتی دژ بەمرۆڤایەتی و نەتەوەیی و مەزهەبی و ئاینی بوونەوە . هەر بۆیە بارودۆخی عێراق بەردەوام لە شڵەژان و ناسەقامگیری سیاسی و ئەمنی وژینگەیەکی کۆمەڵایەتی پڕ کێشەی نێوان پێکهاتەکان بوو بەهۆی خۆسەپاندنی هێزی دەسەڵات و زاڵکردنی پێکهاتەیەک بەسەر پێکهاتەکانی تر. ئەنجامەکەشی پرۆسەی ئازادی و ڕوخان و لەناوچونی رژێم و دەسپێکردنەوەی قۆناغێکی نوێ بوو لەعێراقێکی فیدراڵی پەرلەمانی کەمافی سەرجەم پێکهاتەکان مسۆگەر بکات .
بەشداریکردنی سەرجەم پێکهاتەکان لەنوسینەوەو دانانی دەستورێک کەمافی گەلانی تیا مسۆگەر کرابێ لەقۆناغێکدا بوو کە ووڵات لەبارودۆخێکی دژوارو هەستیاری پاش پرۆسەی ئازادی عێراقدا بوو . پاشان بەزۆرینەی دەنگی هاووڵاتیان پەسەند کرا خۆی لەخۆیدا رەتکردنەوەی هێزی خۆسەپاندنە لەهەر هێزو دەسەڵاتێکەوە بێت
کەچی تا ئێستاش لەپارێزگای کەرکوک بەبەرنامە هەوڵئەدرێت دژ بەیاساکانی دەستورو مافی پێکهاتەکان و تێکدانی باری ئەمنی شارەکە هەڵسوکەوت و بڕیاری نابەجێ ئەدرێ سەبارەت بەدابەشکردنی پۆستی ئیداری و کارگێری شارەکە.
لەکاتێکدا بەپێی دەستورو رێژەی پێکهاتەکان لەدەسەڵاتە خۆجێییەکان پۆستە ئیداری و کارگێرییەکان دابەش ئەکرێ و هیچ هێزو لایەنێک بۆی نیە مافی پێکهاتەیەک پێشێل بکا
هەر وەک چۆن ئەمڕۆ جگە لە پارێزگایەکی سەپێنراو پۆستی قائیمەقامیەتی داقوقیش بەبڕیارێکی سەرۆکی ئەنجومەنی عێراق کەبێگومان پارێزگارە سەپێنراوەکەی کەرکوکیش ڕۆلێکی گەورەو کاریگەری . هەبووە لەدەرکردنی ئەو بڕیارە بەخشراوە بەکەسێک لەپێکهاتەی عەرەبی کەئەمەش پێچەوانەی یاسای مافی پێکهاتەکانە بێ ڕەچاوکردنی هاوسەنگی پۆستە ئیداری و کاڕگێڕیەکانی شارەکە
بۆیە ئێمە وەکو پێکهاتەیەکی گرنگ و سەرەکی شارەکە ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەت ئەکەینەوەو هەموو ڕێکارە یاسای و مافی خۆپیشاندان ئەگرینەبەر دژی ئەو بڕیارە داواش لەبەرێز (مەحمەد شەیاع سودانی)سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەکەین لەڕوانگەی پەرپرسیارەتی و هەستکردن بەمەترسی کاریگەریی ئەم بڕیارە لەسەر تێکدانی بارودۆخی سیاسی و ئیداری و کۆمەڵایەتی شاری کەرکوک .
بەپەلەو دەستەبەجێ ئەو بڕیارە رەتبکاتەوە تاکاردانەوەی خڕاپی لێ نەکەوتووەتەوە بەپێچەوانەشەوە تێکچونی بارودۆخی ئیداری شاری کەرکوک ئەخرێتە ئەستۆی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و پارێزگارە سەپێنراوەکەی کەرکوک
لەکۆتاییدا داوامان ئەوەیە کەبڕیارەکان بۆ بەرژەوەندی گشتی بێت و مافی هەموو پێکهاتەکانی تیا پارێزراو بێت و کارەکانیش لەپێناو ئاشتبونەوەی گشتی بێت نەک بۆ دروستکردن و کێشەو ململانێ .
هەر شادو سەرکەوتوو بن
مەڵبەندی (۱۸)ی ڕێکخستنی ڕۆژهەڵاتی کەرکوک