delan
PLUS4
پێش ساڵێک

دیلان غەفور پەرلەمانتاری یەکێتی لەبارەی دیاریکردنی عەرەبێکی تر وەک قایمقامی داقوق رایدەگەیەنێت، دژی دەستبکاربوونی ئەو کەسە دەوەستینەوە، ئەو پۆستە پشکی کوردەو هیچ جۆرە سازشێکی لەسەر ناکەین.

 

ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی لەپەیامێکدا بۆ سەرۆک وەزیران داوای راگرتنی دەستبەکاربوونی ئەو کەسە دەکات، بەپێچەوانەشەوە بەرپرسیارێتی روودانی ھەر ڕووداوێکی نەخوازراو ببێتە ھۆی تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتیی نێوانی پێکھاتەکان دەخەینە ئەستۆی سەرۆکوەزیران و پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک.

 

دەشڵێت، وەک یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و فراکسیۆنەکەمان لە بەغداد، هەڵوێستی تووندمان دەبێت و لەگەڵ خەڵکی خۆشەویستی داقوق دەست بە خۆپیشاندان و چالاکی مەدەنی دەکەین لە پێناو ڕێگریی لەو بڕیارەو بەدەستهێنانی مافەکانمان.

 

پەرلەمانتار دیلان غەفور تەئکید دەکاتەوە، و دەڵێت، قەزای داقوق دوو نوێنەری لە پەرلەمانی عێراق هەیە، بەندەو هاوپیشەیەکی تورکمان، ئێمە هیچمان ڕازی نین قائیمقامێک لە پێکهاتەی عەرەبی بۆ قەزاکە دابنرێت، جەخت دەکەمەوە کە ئەو پۆستە پشکی کوردەو سازشی لەسەر ناکرێت.