daquq
PLUS4
پێش ساڵێک

 

ئەمڕۆ یەكشەممە، عەبدولستار عەلی ئەحمەد عزی وەك قایمقامی نوێی داقوق دەستبەكاربوو، ناوبراو فەرمانی كارگێڕی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوكی پێبوە.
 

دانانی قایمقامی نوێ پێچەوانەی خواست و داوای لایەنە سیاسییەكانی داقوقە و ناوبراو عەرەبە و خەڵكی شاری كەركوكە، پێشتر لێپرسراوی بەشی یاسایی پەروەردەی كەركوك بوە.

 

لەئێستادا خەڵكی قەزاكە چونەتە بەردەم بینای قایمقامییەت و مانگرتنیان دەستپێكردووە، قایمقامیش قەزاكەی بەرەو كەركوك بەجێهێشتووە.

 

لەدوای خانەنشینبونی لویس ئەفەندی قایمقامی بەوەكالەتی داقوق، ئەمە دووەم كەسایەتی عەرەبە كە راكان جبوری وەك قایمقام دەستنیشانی دەكات و خەڵكی قەزاكە رەتیدەكەنەوە.

 

یەكێتی جەخت لە وەرگرتنی ئەو پۆستە دەكاتەوە بەو پێیەی پشكی خۆیەتی و لەكۆی چوار قایمقامییەت، هیچ پۆستێكیان لای كورد نییە.

 

توركمان و عەرەبی داقوقیش لاریان نییە لەپێدانی پۆستەكە بە كورد تەنها مەرجیان ئەوەیە خەڵكی قەزاكە بێت.