بنجاعلي
PLUS4
پێش ساڵێک

فەرەیدون عادل بەڕێوەبەری شارەوانی کەرکوک رایگەیاند، ئەو کێشانەی ڕێگر بوون لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی شەقامی پەنجاعەلی چارەسەرکراون، لەئێستادا کارکردن لەپڕۆژەکە بەردەوامە کە نۆژەنکردنەوەی شەقام و کارەکانی ئاوەڕۆیش لەخۆدەگرێت.

 

وتیشی، "ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکان، بەو پێیەی چارەسەری قەیرانی قەرەباڵغی هاتوچۆ لەو ناوچەیە دەکات."

 

پڕۆژەی کردنەوەی ڕێڕەوی شەقامی بنجا عەلی لەگەڵ شەقامی بازنەیی لەلایەن شارەوانی کەرکوکەوە جێبەجێ دەکرێت، بەدرێژایی {1800م} و پانییەکەی 30مەترە و ماوەی تەواوکردنی 365 ڕۆژە.