PLUS4
پێش ساڵێک
خەڵک بۆ هاوکاریکردنی رادەوەستان بەڵام ئەو هەرچی پارەیان پێبوو لێی دەدزین.. رێگرو دزەکەی سەر رێگەی کەرکوک - هەولێر دەستگیرکرا.
پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی ئەو دزەی راگەیاند کە تەنگی بە شۆفێرانی سەر رێگەی کەرکوک - هەولێر هەڵچنیبوو، دەیان ئۆتۆمبێلی راگرتبوو بەبیانوی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی عاتڵە و پێویستی بەهاوکارییە، بەڵام دواتر هەرچی پارەیان پێبوو لێی دەدزین و هەڵدەهات.