PLUS4
پێش ساڵێک
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پارە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت و لەوێوە بە قاچاخ دەبرێتە دەرەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ، ئەو بابەتەی لەگەڵ مەسرور بارزانی باسکردووە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق لەدیدارێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراق، باسی لە دابەزینی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار کردو و جەختی لە گەڕانەوەی بەھای دۆلار کردەوە بۆ نرخی فەرمیی و وتی، بەزبونەوەی دۆلار لەئەنجامی بڕیاری حكومەت و پەرلەمان و بانكی ناوەندی نەبووەو دۆلار بۆ بازرگانان و پیاوانی كار دابین دەکەن.
سەرۆک وەزیران داوای لە خەڵک کرد دۆلار لە ماڵەوە ھەڵنەگرن، وتیشی "هاوڵاتیان دڵنیادەكەینەوە دینار بەهێزترەو دۆلار دەگێڕینەوە بۆ نرخی فەرمی خۆی".