PLUS4
پێش ساڵێک
پۆلیسی کەرکوک هەموو ئەو کەسانە ئاگادار دەکاتەوە کە لەماڵەوە چەکیان هەیەو دەڵێت: بەم نزیکانە پرۆسەی سنوردارکردنی چەک لەدەستی دەوڵەتدا دەستپێدەکات و لەقۆناغی یەکەمیشدا ئەو کەسانەی چەکیان هەیە دەبێت لە بنکەکانی پۆلیس تۆماربکرێن.
پۆلیس هۆشداری دەدات هەر کەسێک چەکەکەی لای حکومەت تۆمارنەکات دواتر دەستی بەسەردابگیرێت روبەڕوی لێپێچینەوەی توندی یاسایی دەبێت و دەبێتە جێی گومانی هێزە ئەمنییەکان لەکاتی رودانی هەر کردەوەیەکی چەکداریدا.
پۆلیس رونیدەکاتەوە کە دوای تەواوبونی قۆناغی یەکەم، پرۆسەیەکی گەورەی گەڕان و پشکنینی ماڵان دەستپێدەکات.