
PLUS4
پێش ٢ ساڵ
عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق بەنوسراو هەموو ئیدارەی بانكەكانی ئاگاداركردووەتەوە سبەی سێشەممە ئامادەی كۆبونەوەیەك بن لەبارەی چارەسەركردنی قەیرانی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار.
عالیە نوسییف سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی رایگەیاند: سەرۆك وەزیران چەند رێوشوێنێكی شۆكهێنەر بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دۆلار دەگرێتەبەر.
بەپێی سەرچاوە میدیاییەكان، بانكی ناوەندی جوڵەكانی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار گرتووەتەبەر و دەیەوێت تا ئاستی 135هەزار دینار بیهێنێتە خوارەوە.