PLUS4
پێش ساڵێک
دادگای دووی کەرخ فەرمانی بانگهێشتکردن ( استقدام )ی بۆ شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان دەرکرد.
بەپێی بەڵگەنامەیەک، ئیبراهیم تورکی حلو نوێنەری یاسایی دادگای باڵای ئیتیحادی سکاڵای دژی شاخەوان عەبدوڵا تۆمارکردووە و لەسەر ئەو بنەمایەش دادگای دووی کەرخ نوسراوێکی ئاراستەی پەرلەمان کردووەو لە بانگهێشکردنی شاخەوان عەبدوڵا ئاگاداری کردوونەتەوە.
دوای بڕیارەکەی دادگای ئیتیحادی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ناردنی پارە بۆ هەرێم، شاخەوان عەبدوڵا لەبەیاننامەیەکدا دادگاکەی تۆمەتبارکرد کە بە ئەجیندەی لایەنێکی سیاسی بڕیارەکەی دەرکردووە و هەڕەشەی دانانی سنوریش کرد بۆ بڕیارەکانی دادگا.
پێشتریش مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، دادگاکەی بە دادگای سەورەی بەعس شوبهاند.