y,fm
PLUS4
پێش ساڵێک

دوو شەو پێش ئێستا لەگەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی، ( کۆسرەت )ی تەمەن 17 ساڵ کوژرا.

 

باوکی کۆسرەت کە لای کەرکوکییەکان بە (مامە غوبە) ناسراوە لەبارەی وردەکاری کوژرانی کوڕەکەیەوە دەڵێت: کاتژمێر دووی شەو کوڕەکەم و هاورێیەکی لە ماڵی دراوسێ باخەکەم کە خزمی هاوڕێکەیەتی دانیشتوون و پێدەچێت شەڕ لەنێوانیان رویدابێت، دواتر هاوڕێکەی بە فیشەکێک کوشتووێتی.

 

دەشڵێت، هاوڕێکەی لەدەرگای دا و هاواریکرد وتی کۆسرەت فیشەکێکی بەخۆیەوە ناوە، لەکاتی گواستنەوەی کۆسرەت بۆ نەخۆشخانە هاوڕێکەی هەڵات.

مامە غوبە ئاماژە بەوەدەدات کە سکاڵای تۆمارکردووەو خاوەن باخەکەی تێیدا کوڕەکەی کوژراوە دەستگیرکراوەو دەستیش گیراوە بەسەر چەکێکدا پێدەچێت تاوانەکەی پێ ئەنجام درابێت.

 

پۆلیسی سلێمانی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ دۆسییەکە کردووەتەوەو هێشتا دیارنییە تۆمەتباری سەرەکی دەستگیرکراوە یاخود نا.