ئالاي دوو وةلات
PLUS4
پێش ساڵێک

دوای ئەوەی ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی، هەموو بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی لەبارەی ناردنی پارە بۆ هەرێم هەڵوەشاندەوە، یاساناسێك دەڵێت" بڕیارەكەی دادگا هەرێم ناچار دەكات پارەی دوو ساڵی رابردوویش بداتەوە."

 

 
عەلی جابر پسپۆری یاسایی رایگەیاند: بڕیارەكە بەهۆی ئەوەوە دراوە كە سەرۆك وەزیران دەسەڵاتی دەركردنی بڕیاری ناردنی پارەی بۆ هەرێم نییە و بەپێی ئەو بڕیارەش، پێویستە هەموو ئەو پارانەی رەوانەی هەرێمی كوردستان كراون بگەڕێندرێتەوە چونكە هەرێم پابەندی رادەستكردنی 250 بەرمیل نەوتی رۆژانە بەبەغدا نەبووە.

 

وتیشی، بڕیارەكەی دادگای كۆتایی و هەرێم پابەندە بەجێبەجێكردنی بەپێچەوانەوە بەغدا رێگەی تر بۆ بڕینی ئەو پارانەی لەسەرێتی بگەڕێندرێتەوە دەیبڕێت.