كركوك
PLUS4
پێش ساڵێک

دوای ئەوەی پەرلەمانتارانی یەکێتی بڕیاریاندا دژی بڕیارێکی راکان جبوری بۆ دانانی قایمقامێکی عەرەب لەنێو بینای قایمقامییەتی داقوق مانگرتن دەستپێبکەن، لەسەرۆکایەتی وەزیرانەوە بڕیاردرا بە هەڵوەشاندنەوەی دانانی قایمقامی نوێی قەزاکە.

 

پەرلەمانتار دیلان غەفور بە plus4ی راگەیاند: دوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی راکان جبوری بەدانانی قایمقامێکی عەرەب بۆ داقوق، بڕیارماندا مانگرتنەکە رابگرین چونکە پێش وادەی دەستپێکردنی گردبونەوەکەمان، بەغدا داواکارییەکەی جێبەجێ کردین.

 

وتیشی، چاوەڕێی رۆژانی داهاتوو دەکەین ئەگەر سوربن لەسەر دانانی قایمقامی عەرەب بۆ قەزاکەو رەچاوی هاوسەنگی نەکرێت، هەڵوێستی توندترمان دەبێت.