PLUS4
پێش ساڵێک
بەپێی زانیارییەکانی plus4 بەشێک لەهێزە سەربازییەکانی کەرکوک ئاڵوگۆڕ دەکرێن و هێزێکی زۆری سوپا لەبەغداوە رەوانەی شارەکە دەکرێن.
سەرچاوەیەک لەوەزارەتی بەرگری عێراق بە plus4ی راگەیاند: فیرقەی 11ی سوپای عێراق لەبەغداوە رەوانەی کەرکوک دەکرێن بۆ جێگرتنەوەی هێزەکانی پۆلیسی فیدرالی کە لەباشور و رۆژهەڵاتی شارەکە جێگیرن.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، پۆلیسی فیدراڵی لەرۆژەڵات و باشوری کەرکوک بەتەواوەتی دەکشێنەوە ببەرەو بەغدا و مەلەفی ئەمنی شارەكە دەگرنە ئەستۆ.
فیرقەی 11ی پیادەی سوپای عێراق بەفەرماندەیی لیوا روکن (موعد بدای فەرەج دەڕاجی) پێشتر ئەرکیان پاراستنی بەری رەسافە بووە، زۆرینەی سەربازەکانیشی خەڵکی شاری بەغدان.