
PLUS4
پێش ٢ ساڵ
پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی ئەندامانی باندێکی دزی راگەیاند کە لەسنوری گەڕەکی رەحیماوا چەند تاوانێکی دزیان ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیاندراوێکی پۆلیسی کەرکوک، نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رەحیماوا توانیوێتی دوو ئەندامی باندێک دەستگیربکەن کە چەند دووکانێکیان لەرەحیماوا دزیوەو لەکاتی دەستگیرکردنیادا دەستگیراوە بەسەر چەکەکانیاندا و کەلوپولە دزراوەکانیش گیراون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی plus4 کەوتووە، باندەکە لە سێ کەس پێکهاتوون و یەکێکیان بەرەو سلێمانی هەڵاتووەو فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، باندەکە دانیان ناوە بەدزینی دوو دەرمانخانە بەناوەکانی (وەهاب و ئاشتی ) لەرەحیماوا لەگەڵ دزینی دووکانێکی کەرەستەی بیناسازی.