ستار محمود
PLUS4
پێش ساڵێک

ژمارەیەک تیرۆرست دزەیان کردە نێو گوندێکی ناحیەی ریاز ( باشوری کەرکوک ) شەڕو روبەڕوبونەوە رویدا لەئەنجامدا تەرمی تیرۆرستێک بەجێما.

- هێرشەکە چۆن ئەنجامدرا:

ئەمشەو شەممە، مەفرەزەیەکی د11عش کە لە چوار تیرۆرست پێکهاتبون، دزە دەکەنە نێو گوندی شەریفییەی ناحیەی ریاز لەقەزای حەویجە، لەنێو گوندەکە هەڵدەکوتنە سەر ماڵی موختار.

 

- مەبەستیان بوە دوو نەوەی موختاری گوندەکە بڕفێنن

مەفرەزەکە هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ( حسێن عەلی حەردان ) کە موختاری گوندەکەیە بەمەبەستی رفاندنی دوو لە کوڕەزاکانی.

بەڵام لەلایەن کوڕەکانی موختارەوە بەرپەرچ دەدرێنەوەو شەڕ لەنێوانیان دروست دەبێت و دانشتووانی گوندەکەش پاڵپشتی لەماڵی موختار دەکەن.

 

- هێزی ئەمنی فریایان دەکەوێت

پۆلیسی ریاز و حەشدی شەعبی و فەوجی یەکی لیوای 11 ی فیرقەی سێی پۆلیسی فیدراڵی بەهانای گوندەکەوە دەچن، شەڕێکی قورس رودەدات، لەئەنجامدا تیرۆرستێک دەکوژرێت و تەرمەکە لەنێو گوندەکە بەجێدەمێنێت.

 

- ناسنامەی تیرۆرستە کوژراوەکە.

هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ ناسنامەی تیرۆرستە کوژراوەکە دەدۆزنەوە، ناوی ( ستار مەحمود نایفە ) خەڵکی گوندی سور- ی ناحیەی ریازە و داواکراو بوە.

تیرۆرستەکانی دیکەش بەئاراستەی وادی نەفەت هەڵدێن.