اسو مامند
PLUS4
پێش ساڵێک

بۆردی ئەمریکی بە هاوکاری دامەزراوەی سەما ئەلوەتەن بۆ پێکەوەژیان و ئاشتی، وەک (کەسایەتیی ساڵ) قەڵغانی رێزلێنانی بە ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی بەخشی.

 

نوسینگەی رۆژنامەوانی ئاسۆ مامەند بڵاویکردووەتەوە، بۆردی ئەمریکی بە هاوکاری دامەزراوەی سەما ئەلوەتەن بۆ پێکەوەژیان و ئاشتی، لە بەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونە بەردەوامەکانی لە کایەی سیاسی و رێکخراوەیی، و چەسپاندنی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک و سەرجەم ناوچە جێناکۆکەکان، ئەو قەڵغانەی بەناوبراو بەخشیوە.

 

ئەم دامەزراوەیە ساڵانە لە سەرتاسەری عیراقدا، و لە تەواوی پارێزگاکاندا قەڵغانی رێزلێنان بە (کەسایەتیی ساڵ) دەبەخشێ، بۆ ساڵی ٢٠٢٢یش ئاسۆ مامەند-یان وەک کەسایەتیی ساڵ لە پارێزگای کەرکوک دەستنیشان کرد و قەڵغانی رێزلێنانیان پێ بەخشی.