PLUS4
پێش ساڵێک
رۆژنامەنوس هەردی محەمەد، لەسەر سکاڵایەکی دەزگای ئەمنی نیشتمانی چوەتە بەردەم دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک و دواتر بە کەفالەت ئازادکراوە.
هەردی محەمەد، لەپۆستێکدا نوسیوێتی، جێی سەرسوڕمانم بوو لەسکاڵاکەدا بەوە تۆمەتبارکراوم هەوڵ بۆ نانەوەی کێشەو پشێوی نەتەوەیی و مەزهەبی دەدەم لەکاتێکدا ئەو پرسەی پێی تۆمەتبارکراوم کێشەی خەڵکی گەڕەکێکی هەژارنشینی کەرکوکە کە دەنگیانم گەیاندووە
بەوتەی ئەو رۆژنامەنوسە، لەدوای بڵاوکردنەوەی کەیسی گیان لەدەستدانی کارمەندێکی کورد لە کۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکووک لەکاتی دەستگیرکردنی لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە، چەندین دۆسێی دیکە لەدژی ئامادەکراوە تا لەدادگا بجوڵێندرێ.
دەشڵێت، ئەوەندەی ئاگاداربم بەمنەوە زیاتر لە پێنج رۆژنامەنوسی کورد لەکەرکوک لەدەزگاو میدیای جیاواز و کاریگەر سکاڵای لەمجۆرەیان لەسەر تۆمارکراوەو هەوڵ دەدرێ بەم شێوەیە رۆژنامەنوسانی کورد لەکەرکوک سەرکوت بکرێن.