ذنيك
PLUS4
پێش ساڵێک

یەكێك لەژنە مەترسیدارەكانی سەردەمی داعش لەحەویجە دەستگیركرا، لەماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەمە دووەم بەرپرسی ژنی سەردەمی دەسەڵاتی داعشە لە باشوری كەركوك دەستگیربكرێت.

 

سەرچاوەیەك لەهەواڵگری سەربازی كەركوك، وردەكاری دەستگیركردەنەكەی بۆ plus4 خستەڕوو و رایگەیاند: دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچونی ورد، لەبۆسەیەكی هەواڵگری سەربازیدا لەسەر رێگەی ناحیەی زاب، توانرا ئەو ژنەی مەبەست بوو، دەستگیربكرێت.

 

وتیشی، ژنە دەستگیركراوەكە یەكێك بوە لەبەرپرسەكانی سەردەمی دەسەڵاتی داعش، لەبەشی حسبەی ئەو گروپە تیرۆریستیەدا كاری كردووە، ئەركیان لێپێچینەوە بوە لەژنانی سەرپێچیكار و سزادانیان، هەروەك ژنانیان بۆ ئەمیر و چەكدارەكان دابیندەكرد تاوەكو جیهاد نیكاحی لەگەڵ بكەن.