دادكاى كركوك
PLUS4
پێش ساڵێک

دەستەی دەستپاكی ئیتیحادی رایگەیاند، ئەمڕۆ دادگای تاوانەكانی كەركوك، بڕیاری شەش ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەری فەرمانگەی پلاندانان و بەدواچونی پێشوی كەركوك دەركردوە، بەهۆی ئاشكرابونی گەندەڵی لە پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی فەرمانگەی ڤێتەرنەری ناحیەی ریاز.

 

رونیشیكردوەتەوە، بڕیاری دادگا بێ ئامادەبونی ناوبراو بووەو لایەنە پەیوەندیدارەكان لە قەدەغەكردنی گەشتی دەرەوەی وڵات ئاگاداركراونەتەوەو دەستیش بەسەر موڵك وماڵیدا گیراوە.