IRAQ
PLUS4
پێش ساڵێک

 

سوپای عێراق لەلیستی بەهێزترین سوپاكانی جیهان پاشەكشێی كردووە، بەپێی پۆلینێكی 
پێگەی گلوبال فایەر پاوەر، سوپای عێراق بۆ ریزبەندی 45مین سوپاكانی جیهان پاشەكشێی كردووە، لەكاتێكداساڵی رابردوو لە ریزبەندی 34میندا بوو.

 

تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان عێراق لەبارەی پۆلینكردنەكەوە دەڵێت: پابەندی هەڵسەنگاندنی هیچ پێگەو دەزگایەك نابین كە هیچ بەرچاوڕونییەكی لەسەر سوپای عێراق نییە، بەڵكو فەرماندەو دامەزراوە ئەكادیمییە سەربازییەكانی خۆمان دەتوانن هەڵسەنگاندن بۆ سوپای وەڵاتەكەیان بكەن.

 

گلوبال فایەر پاوەر، توانای شەڕكردنی زەمینی و دەریایی و ئاسمانی، لەگەڵ توانای جوگرافی و لۆجستی و ژمارەی یەكەو پێگەی دارایی، دەكاتە پێوەر بۆ بەهێزی سوپای هەر وەڵاتێك.

 

پۆلینكردنەكە 145 وەڵاتی گرتووەتەوەو ئەمەریكا بەهیزترینی جیهانە و دواتر روسیا و چین و هند و بەڕێتانیا دێت

 

 

لەسەر ئاستی وەڵاتانی عەرەبیش، مسر  یەكەم، سعودیا دووەمە، دواتر جەزائر و پاشان عێراق لەریزبەندی چوارەم دایە.